چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان دەستیان بەسەر ناوچەیەکی گرنگی باکووری ئەفغانستاندا گرت و لە چەند ناوچەیەکی باشووری ئەو وڵاتەش دەستیان بە هێرش کردووە.
شهوی رابردوو پێكدادان له نێوان هێزهكانی سهر به بزووتنهوهی تاڵیبان و هێزهكانی سهر به حكومهتی ئهفغانستان روویداو دوای چهند: كاتژمێرێك له پێكدادانی نێوان ههردوولا، چەکدارەکانی تاڵیبان کۆنترۆڵی شاری بەرکا و باغلانیان لە هەرێمی باغلان لە باکووری ئەفغانستانیان راگهیاند، بەڵام کەناڵی تلوعی ئەفغانستان دەڵێت تەنیا دوو بنکەی سەربازی سوپای ئەفغانستان لە شاری باغلان کەوتوونەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان.
ئەم هێرشەی تاڵیبان لە باکووری ئەفغانستان هاوکات بووە لەگەڵ هێرشێکی دیکەی ئەو بزووتنەوەیە لە ناوچەی هێلماند لە باشووری ئەو وڵاتە، کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس.
حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاندووە لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستاندا نزیکەی سهد هێرشیان کردووە، کە بەشێکیان هێرشی چەکداری رووبەڕوو بوون لەگەڵ سوپای ئەفغانستاندا و لە چەند ناوچەیەکیش لە رێگاکاندا بۆمبیان بە کاروانی سەربازانی ئەفغانستاندا تەقاندووەتەوە.
بەرپرسانی ئەفغانی ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی شەڕی باغلانەوە لە باکوور نۆ سەربازی ئەفغانی کوژراون و ژمارەیەک سەربازیش برینداربوون .
ئهمهش له كاتێكدایه، ئەمریکا بڕیاری داوە، بەپێی پلانی کۆشکی سپی لە یازدهی سێپتێمبەری ئەمساڵ هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە. بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان دەڵێن دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیاری دا وادەی کشانەوەی سەربازهکانی لە یهكی ئایارەوە بۆ یازدهی سێپتەمبەر درێژ بکاتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا هێرش و چالاکییەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان زیاتر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.