دوو كاروانی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لەناوەڕاستی عیراق كرانە ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراق ڕایگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشه‌ممه دوو كاروانی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دوو شوێنی جیا جیا به دوو بۆمب كرانه ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه بۆمبێك به كاروانێكی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگه‌ی ئه‌نبار ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا هاووڵاتییه‌كی عیراقی برینداربوو كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منیدا كارده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه دووپاتیشی كرده‌وه كه كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین كرایه ئامانج بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك برینداربێت.
هه‌ڵبه‌ت زۆر جار ئه‌و كاروانانه‌ی هاریكاری لۆجێستی بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق ده‌گوێزنه‌وه له پارێزگه‌كانی ناوهندو خوارووی عیراق ده‌كرێنه ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.