Erbil 11°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 10:46

له‌ خۆپیشاندانه‌کانی شاری به‌غدا سێ که‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%

ماوه‌یه‌كه‌ خۆپێشاندان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی خوارووی عێراق ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌ت پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با.

شه‌وی ڕابردوو به‌ ده‌یان كه‌س له‌ ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا ده‌ستیان كرد به‌ خۆپێشاندان له‌ دژی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هاواریان ده‌كرد و داوایان كرد لێپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران بكرێت و سه‌رزه‌نشتی حكومه‌تیان ده‌كرد ده‌رباره‌ی خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌با.

تیمەکانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵیاندا بڵاوه‌ به‌ خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، به‌ڵام تا ده‌هات ژماره‌یان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چوو ئه‌وانیش له‌ترسی به‌رفراوانبوونی خۆپێشاندانه‌كان تەقەیان لە خۆپیشانه‌ران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.

ماوه‌یه‌كه‌ خۆپێشاندان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی خوارووی عێراق ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌ت پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانیان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.