بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی ( مەحکوم ) ئەوانەی کە ۱٠ ساڵیان تەواوکردووە لە وەرگرتنی منحەی مانگانە .
۱ ـ ئەوانەی تەنها مینحەی زیندانی سیاسیان هەیە
پێویستە بەڵێنامەیەکی دادنووس بڕبکەنەوە
کە هیچ موچە و مینحەیەکی تریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ نییە.
۲ ـ ئەوانەی موچە و مینحەی زیندانی سیاسیان هەیە ئێستا دەیانەوێت تەنها مینحەی زیندانی سیاسی هەڵبژێرن و پێویستە داواکارییەک پێشکەش بکەن.
بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر و بەشەکانی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و ئەنجامدانی کاری پێویست و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی لیژنەی ووردبینی و پێداچوونە و پاکردنەوەی لیستەکانی زیندانی کراو و گیراوی سیاسی و بۆ دیاریکردنی کەسانی شایستە بە پێی یاسای چاکسازی و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کوردستانی .
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان
لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.