ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.5.6، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان، ، لەڕێورەسمێکدا لەسەنتەری وەرزش و لاوانی هەولێر، (400) سەبەتەی خۆراک و بەشێکی دیکە لە پێداویستیان بەسەر (200) خێزانی سەربەرزی شەهید و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەولێر دابەشکرا.
لەڕێو رەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی کەس و کار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "دەستخۆشی لەهەموو ئەو دەزگا و رێکخراوانە دەکەین کە ڕۆڵیان هەبووە لەدابەشکردنی ئەو هاوکارییانە و هاوکار بوونە، لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش لە ڕێگای خواپێداوان و بازرگانان و ڕێکخراوەکان باشترین هەڵمەت لەسنووری پارێزگاکەمان ئەنجامدراوە، دەزگای خێرخوازی بارزانیش بەشێکی گەورە بووە لەو هەڵمەتانە و جارێکی تر سوپاسیان دەکەین".
پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەو هاوکارییە ئەمڕۆش دابەشکرا وتی: "حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش بەرهەمی قوربانیدانی ئێوە و ئازیزانی ئیوەین، هیچ منەتێکی تێدانییە لەهەر دەرفەتێکدابێت خزمەتی ئێوە بکەین، ئەوەی ئەمڕۆش پێشکەشتان دەکرێت، شتێکی زۆر زۆر کەمە، بەڵام دەمانەوێت تەنها پێتان بڵێین کە ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، ئێوە لەبیر ناکەین و ئێوە کەس و کاری ئێمەن، ئێمەش بەشانازییەوە خزمەتکاری ئێوەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.