Erbil 27°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:31

مووشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەکەی چین جیهانی خستووەتە ئاگادارییەوە

کوردستان TV
100%

لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکی جۆری Long March 5Bی چین، جیهانی خستووەتە ئاگادارییەوە.

دوای هەڵدانی بەرەو بۆشاییگەری لە پێنجشەممەی رابردوو، پسپۆڕانی ئاژانسی بۆشاییگەری نیشتمانی چین دووچاری کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە کە ئەویش گەڕانەوەی ئەو مووشەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووەیە بۆ سەر زەوی بە سەلامەتی، پسپۆڕانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو مووشەکە چینییە دەکەن کە ناوی لۆنگ مارچ 5 بی لە کاتی سووڕانەوەی لە خولگەیەکی نزمی دەوروبەری زەوی.

ئەو مووشەکە چینییە کە درێژییەکەی 30 مەتر و کێشی 21 تۆن دەبێت کەشتیی تیانهی هەڵگرتبوو و پێشبینی دەکرێت ئەو مووشەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی لە 10ی ئەم مانگە لە ناوچەیەکی نێوان نیوزلاندا و ویلایەتی نیویۆرک لە ئەمریکا بکەوێتەوە خوارەوە، بەڵام ئەمە تەنها پێشبینییە، چونکە شوێنی کەوتنەخوارەی بە وردی دیار نییە.

پسپۆڕان ترسی ئەوەیان هەیە مووشەکەکە لە ناوچەیەکی ئاوەدانی بکەوێتەوە خوارەوە چونکە تا ئێستا لە خولگەی کاتی بەشێوەیەکی ناڕێک دەسووڕێتەوە و هەر 90 خولەکێک و بە خێرایی نزیکەی 27600 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە بەرزیی نزیکەی 300 کیلۆمەتر سووڕانەوەی بە دەوری زەویدا تەواو دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.