Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:35

ئەمریکا چاودێری مووشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین دەکات

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت مووشەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووەکەی چین کۆتایی هەفتە بکەوێتە خوارەوە بۆسەر زەوی و بەردەوامیش دەبن لە چاودێریکردنی رێڕەوی ئەو مووشەکە.

لە کۆنترۆڵ دەرچوونی مووشەکی جۆری Long March 5Bی چین، جیهانی خستووەتە ئاگادارییەوە.

گوتەبێژ لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، مایک هۆوارد باسی لەوە کرد کە چاوەڕوانن مووشەکەکە لە هەشتی ئایاردا بکەوێتە سەر زەوی و رێڕەوەکەشی لەلایەن هێزەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکاوە چاودێری دەکرێت.

لە کاتێکدا مایک هۆوارد باسی لەوە کرد کە لەئێستادا نازانرێت پاشماوەکانی مووشەکەکە لە چ شوێنێکی جیهان دەکەوێتە خوارەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکەن هاتنەخوارەوەی مووشەکەکە بۆ زەوی چەند کاتژمێرێکی مابێت.

هەفتەی رابردوو، چین بەمەبەستی رەوانەکردنی پارچەکانی وێستگەی ئاسمانییەکەی ئەو مووشەکەی رەوانەی ئاسمان کرد.

پاش ئەوەی مووشەکەکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو، بەشێکی پارچەکانی لە بەرگەهەوادا سووتا و نیگەرانیی هەیە لە کەوتنەخوارەوەی هەندێک لە پارچەکانی مووشەکەکە کە کێشەکەی 22 تۆنە بۆسەر زەوی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.