Erbil 29°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:35

پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لێژنەی دیاریکردنی نرخی خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوون کۆبۆوە

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.5.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ لێژنەی دیاریکردنی نرخی خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوونی پارێزگای هەولێر کۆبۆوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و یاریدەری پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەکانی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کرا و تیشک خرایە سەر سێكتەرە هەمەجۆرەكانی خزمەتگوزارییەكان و ئەو نرخانەی بۆیان دیاریکراوە، پاشان باس لەو پڕۆژە و شوێنانەکرا کە تاوەکو ئێستا پابەندنەبوونە بەبڕیار و دیاریکردنی ئەو نرخانەی بۆ خزمەتگوزارییەكان لەلایەن لێژنەی ناوبراو دەستنیشان کراوە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەلێژنەی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی کارەکانییان کە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامیداوە، تەئکیدی لەسەر ئەوەکردەوە کەتەواوی ئەو بڕیارانەی پێشوترلە پێناوی بەژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان دراون لەسەربنەمای دادپەروەری و بەشێوەیەکی یەکسان بۆ هەموو یەکە نیشتەجێبووەکان و بەبێ لاگیری بۆ هیچ کەس و لایەنێک دەبێت لەسەر هەموو لایەک بەبێ جیاوازی جێبەجێبکرێت، ئێمەش وەکو پارێزگای هەولێر بەهەمووشێوەک پاڵپشتانین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.