له كۆتایی ڕكابه‌ریيه‌كانی هه‌فته‌ی سیی و چواره‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی تۆرینۆ میوانداری یانه‌ی پارمای كرد، له‌ئه‌نجامدا، تۆرینۆ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وسێدا، به‌رگریكاری كۆسۆڤی، مێرگیم ڤۆڤۆدا ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ تۆرینۆ تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی پارما هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش تۆرینۆ كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و چوار خاڵ، پارماش به بیست خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
له‌خولی ئیتاڵیادا تۆرینۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر پارما تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.