Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:22

له‌ هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار له‌ کاتی کڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش / هه‌ولێر، دوو كه‌سیان له‌ كاتی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووه‌، بەچاوکراوەیی و هەوڵو کۆششێکی زۆری ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوای چاودێریەکی وورد بۆ باندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ 3 / 5 / 2021 لەشاری هەولێر لەکاتی کڕین و فرۆشتن توانرا  دوو تۆمەتبار دەستگیر بکریت بەناوەکانی (ا ـ إ ـ ه ) و ( ه ـ ك ـ ن ) کە بڕی ( ۱،۲٤٠ ) یەك کیلۆ و دووسەد و چل گرام ( هێرۆین ) و بڕی ( ۲٠٠ ) دووسەد شیت حەبی هۆشبەری ( ترامادۆڵ ) لەدەستیان گیرا

تۆمەتبارەکان  بەپێی ماددەی 25ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.