له‌مانگی رابردوو 28 هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر ده‌كرێن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراودا له‌مانگی رابردوو لانیكه‌م 28 هاووڵاتی كورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستگیر كراون.
رێكخراوه‌كه راشیدهگهێنێت: 22 كه‌س بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ پارته کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و هاووڵاتییەکیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و 5 کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستگیركراون.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ده‌ستگیر كراوه‌كان زیاتر له‌پارێزگاكانی ئورمیه بووه كه13 هاووڵاتی كورد له‌و پارێزگایهدابووه.
هه‌روه‌ها 12 كه‌سی دیكه له‌پارێزگای ئورمیه بووه و 3 ى دیكه‌ش له‌پارێزگای ئیلام ده‌ستگیر كراوه.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایدهگهێنێت: 3 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كهدهستگیر كراون ته‌مه‌نیان 18 ساڵ بووه و 3 ئافره‌تیش له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هه‌مان تۆمه‌تی ئاماژه پێدراو ده‌ستگیر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.