په‌یامنێری كوردستان تیڤی له پردێ ئامانج ساڵح رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌مشه‌و هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕێكی قورس روویداو و هێرشه‌كه تێكشێكنرا، له ئێستادا هاتوچۆ ئاسایی بووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی به‌ره‌به‌یانه، به‌ڵام هاتوچۆی هاووڵاتییان ده‌بینرێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی وتیشی، سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له دوای هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه و تاوتوێی چۆنییه‌تی ئه‌و هێرشه‌یان كردووه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه هه‌یه پڕ بكرێته‌وه و جارێكی دیكه تیرۆریستان نه‌توانن هێرشێكی له‌م جۆره ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.