Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:37

ئێران 2 لاوی کوردى به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان ده‌ستگیر کرد

کوردستان TV
#21
100%


هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو  لاوی کوردیان لە شاری ئورمیە، بە تۆمه‌تی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێیان کردوون.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: دوێنێ  28ی نیسانی 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دوو لاوی ته‌مه‌ن 16 ساڵەیان بە ناوەکانی "ئارمین ئەحمەدی و نیما حەسن پوور" دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌  به‌هه‌نگاوی راگەیاندووه‌، ئارمین خەڵکی ناوچەی ئیسلام ئابادی ئورمیەیە و نیما خەڵکی گوندی گونبەدی ناوچەی تەرگەوەڕی ئورومیەیە و بە تۆمەتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستبەسەر کراون.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئەو 2 لاوه‌  پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراون و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.