لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
لەمبارەیەوە سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و کەلەپوور لە پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەردی رایگەیاند ''دوای ئامادەکردنی پێشنیازە یاساییەکانی ئاو و دواتریش شوێنەوار، ئەمڕۆ لە دوای گفتوگۆیەکی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 پەرلەمانتار یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار پەسەندکرا''.
لوقمان وەردی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: ''ئەو یاسایە گرنگی دەدات بە چۆنییەتی دەستنیشانکردنی شوێنەوارەکان و کوردستانیش خاوەنی شوێنەواری زۆرە، ئەم یاسایە دەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان واڵا دەکات بۆ پشکنین و کارکردن. بۆیە گرنگ بوو ئەم یاسایە بوونی ھەبێت، بۆیە لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 پەرلەمانتار پەسەند کرا''.
سەرۆکی لیژنەی شارەوانی و کەلەپوور لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەماوەی داھاتوودا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەیاسای خانووە زێدەڕۆییەکان و دواتریش یاسای خزمەتی شارەوانی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.