Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:01

بەدواداچوون بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای دهۆک دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دهۆك دەكات و دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش رادەسپێرێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و كەمكردنەوەی رۆتێن و كاركردن بە یەك تیم لەپێناو پەرەپێدانی تەواوی سێكتەرەكانی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و پەرەپێدانی گەشتوگوزار و شوێنەوار.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشممە 26ی نیسانی 2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆكی شارەوانیی دهۆك و بەرێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و ژمارەیەكی دیكە لە بەڕێوەبەرانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار و شوێنەوار، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆكی شارەوانی و فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت لە سنووری پارێزگەی دهۆك، كۆبووەوە.
 
لە كۆبوونەوەكەدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دهۆك لە تەواوی سێكتەرەكان كرد و جەختی لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و گەشتوگوزار و شوێنەوار و زیادكردنی رێژەی سەوزایی و چاكسازی و كاركردنی یەك تیمی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك، كردەوە، هەروەها وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەواوی فەرمانگەكانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بە جێبەجێكردنی پرۆژە هەمەجۆرەكان، ڕەوشی خزمەتگوزاری لە تەواوی سێكتەرەكان بەرز بكەنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.