وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری 24ی کاتژمێری رابردووی تایبهت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و 34 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 40 کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
ههروهها ڕایگهیاندووه: حەوت ھەزار و 335 تووشبووی ڤایرۆسەکە دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.
شایهنی باسه کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 31 ھەزار و322 کەس و لەو ژمارەیەش 15 ھەزار و 257 کەس گیانیان لەدەستداوە و 905 ھەزار و 301 ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.