له ئاكامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، نزیكه‌ی 27 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی خۆجێیی وه‌رگیراون، به ھۆكارێكی نه‌زانراو ئاگر له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه تایبه‌ته به تووشبووانی كۆرۆنا، كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ھۆی ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ی 27 نه‌خۆش له‌و نه‌خۆشخانه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سیش له كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان به‌ھۆی دووكه‌ڵی چڕی ئاگره‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی خنكان بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری شارستانیی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، كاره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كۆتایی پێھاتووه و تا ئێستاش ھۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاد له 30 كه‌سیش برینداربوون،به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌ی دروستی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.