بڕیارە وەزیری كارەبای عێراق سەردانی ئێران بكات بهمهبهستی ڕێككەوتنێكی نوێ لەبواری وزەدا
بڕیارە وەزیری كارەبای عێراق سەردانی ئێران بكات بهمهبهستی ڕێككەوتنێكی نوێ لەبواری وزەدا، پێشتر بەغدا چەند ڕێككەوتنێكی هاوشێوەی لەگەڵ تاراندا لەبواری وزەدا كردووە و ئێران پێویستییە ناوخۆییەكانی عێراقی لە غاز و كارەبا پڕكردووەتەوە.
بریاره هەفتەی داهاتوو مەجید مەهدی، وەزیری كارەبا سەردانی ئێران دەكات بۆ گفتوگۆ و واژووكردنی ڕێككەوتنی نوێ و لهگهڵ هاوتا ئێرانییهكهی دەربارەی هەناردەی غاز بۆ عێراق، گفتوگۆ دهكهن .
وەزارەتی كارەبای عێراق بەكارهێنانی غازی بۆ وێستگەكانی كارەبا لە بری نەوتی خاو، لەڕووی ئابورییەوە بە گونجاو بۆ عێراق ناوبرد.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراق ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك ڕوبەڕووی پچڕانی كارەبا دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.