Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:42

له‌پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ له‌به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن شکستی هێنا

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سی وسێیه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی ئارسنال له‌ ناو یاریگای خۆی به‌ یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن دۆراو سێ خالی یاریه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ میوانه‌كه‌ی كرد .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات له‌ له‌نده‌ن به‌رێوه‌چوو ، له‌ گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌وڵی یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
 له‌ گێمی دووه‌م فشاره‌كانی هه‌ردوو یانه‌ بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری درێژه‌ی هه‌بوو ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش و له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن یاریزانی ئارسنال بێرند لینر به‌هه‌له‌ گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كردو بردنه‌وه‌و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌خشیه‌ میوانه‌كان .
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن پازده‌مین یاریه‌ له‌م وه‌رزه‌ ده‌باته‌وه‌و خاوه‌نی په‌نجاو دوو خاله‌و له‌ پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ئارسنالیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و به‌ چلوشه‌ش خال له‌ پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه‌ .
  


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.