له هه‌فته‌ی سی و دووه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕیال بێتیس ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یارییه، یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد‌و ئیدین هازاردی به‌لجیكی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد‌و ناوی له پێكهاته‌ی یانه‌ی شاهانه بۆ یاری ئه‌م شه‌و تۆماركراوه.
هاوكات تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پێكان و فێدی ڤالڤێردی ئۆرگوایی به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی یانه‌ی شاهانه دابڕاون و ، لای خۆشیه‌وه سێرجیۆ ڕامۆس كاپتنی ڕیال په‌تای كۆرۆنای تێپه‌ڕاندو تا ڕاده‌یه‌كی باش پێكانی قاچی چه‌پی چاك بۆته‌وه‌و به‌شداری له به‌شێكی مه‌شقه‌كان كرد، به‌ڵام تا ئێستاش بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه.
ڕیال بێتس به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتا خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و بێتیسیش به چل ونۆ خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی دێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا، زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ڕایگه‌یاند، ئاستی تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌و له یاری ئه‌مجاره‌شمان ڕووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بینه‌وه، به‌ڵام به ته‌واویی بۆ یاریه‌كه ئاماده‌ین و د‌رك به هه‌ڵوێستی ئێستای یانه‌كه‌مان له خولی ئیسپانیا ده‌كه‌ین و سه‌رجه‌م یاریه‌كانی داهاتوومان سه‌خت و ئاڵۆز ده‌بن بۆیه ده‌بێت به‌و په‌ڕی به‌هێزی و ئاست به‌رزیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ره‌كانمان ببینه‌وه .
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید میوانداری ریال بێتس ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.