شەوی ڕابردوو، هونەرمەندی میوزیكژەنی كورد، نازم عەلی كاكەیی بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند نازم عەلی کاکەیی له 1974 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه و وه‌ك میوزیكژه‌ن له‌گه‌ڵ كازم ساهر، یاس خزر، سه‌عدون جابر و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه كاری كردووه.
هونەرمەند نازم عەلی کاکەیی، کە لە ساڵی 1996ـەوە لە سوید دەژیا، لەتەمەنی 64 ساڵیدا، لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە كۆچی دوایی كردووە.
لەساڵی 1996ەوە لە سوید دەژی، خەڵکی گوندی زەنقەری کاکەیینشینە لە قەزای داقوق، بەرلەوەی بچێتە ئەوروپا لە گەڕەکی حەمزەلی کەرکووک نیشتەجێ بووە و باوکی دوو کوڕە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.