درهنگانی شهوی رابردوو هێرشی موشهكی كرایه سهر بهغدای پایتهخت و ئامانجهكهش بنکەیەکی سهربازی هێزەکانی ئەمریکا بوو، لهم بارهیهوه شانە راگەیاندنی ئەمنی عێراق راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
ئەمڕۆ هەینی، لەراگەیەندراوێکدا شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراقی رایگهیاند: هەشت مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کران و سێ مووشەکیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.
ئاشکرایکردووە، یەکێک لە مووشەکاکان نزیک لە ناوەندی زیندانی ناوچەی کەرخ، یەکێکی دیکەیان لە نزیک ئەکادیمیای دژە تیرۆر و یەکێکی دیکەیان لە نزیک فەوجی فریاکەوتنی خێرا کەوتوونەتە خوارەوە.
درهنگانی شهوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی بەغدا کراوە و تیایدا بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەکەدا کراوەتە ئامانج.
لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا،، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئاگاداری رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.