دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌ناوی " یاسر فایه‌ق" له كاتی مه‌له‌كردن له ڕووباری خازر له نزیك پردی مه‌ندان خنكا.
له‌وباره‌یه‌وه مقه‌ده‌م عوسمان عه‌بدولـڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی به‌رده‌ڕه‌ش به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئاگادار كردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر هه‌بوونی حاڵه‌تێكی خنكان تیمی ژێرئاو "غه‌واس"مان ئاگاداركرده‌وه به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنی تیمه‌كه كه له قه‌زای ئاكرێوه هاتن، ته‌رمه‌كه له لایه‌ن هاووڵاتییانی سنووركه ده‌رهێنراوه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی به‌رگری شارستانی گوتیشی: گه‌نجه‌كه خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شه و به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی چووه‌ته ڕووباری خازر.
شایه‌نی باسه ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی گه‌رما هاووڵاتییان ڕوو له لێواری ڕووباری خازر ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا تیمی غهوا له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش نییه و له‌كاتی ڕووداوه‌كانی خنكان تیمه‌كانی غه‌واس له ئاكرێ ڕه‌وانه‌ی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كرێن.
سه‌نگه‌ر گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.