به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 22-4-2021 عه‌دنان هادی ئه‌سه‌دی،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌په‌رله‌مانی عێراق، به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نووسینگه‌كه‌ی تووشبوونی ئه‌سه‌دی-یان به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاندبوو، دوای تێكچوونی بارودۆخیشی، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو.
شایانی باسه عه‌دنان ئه‌سه‌دی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه‌و یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.