لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ھەولێر له كۆبوونهوهدایه.
به پێی زانیاری پهیامنێری كوردستان تیڤی كۆبوونهوه لە وەزارەتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد، لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بهرێوهدهچێت.
لە دوای تێکشکانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش تەواوی تاوانەکانی داعشیان تۆمار کردووە کە چەندین کەیسە.
پێشتریش بڕیار دراوە دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش پێک بھێنرێت و پێشنیاز کراوە بارەگای سەرەکیی دادگاکە لە شاری دھۆک بێت، چونکە زۆربەی تاوانەکانی داعش لەو سنوورە و قەزای شنگال بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.