Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:34

فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا: ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریکاو هاوپه‌مانان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

کوردستان TV
#11
100%

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هاوكاری له‌ ئێڕان وه‌رده‌گرن.

ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مه‌ككه‌ینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك مه‌ككه‌ینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ كاتێكدا  دوێنێ سێشه‌ممه‌، بانگهێشتی كۆمیته‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كرابوو، ده‌رباره‌ی رۆڵی ئێران بۆ ناسه‌قمگیری ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هێرشی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر  سعودیه‌ كرد و له‌م باره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێس گوت: حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هاوكاری له‌ ئێڕان وه‌رده‌گرن، له‌ مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه‌، پتر له‌ 150 جار به موشه‌كی باله‌ستیك، موشه‌كی كروزی زه‌مینی و ئاسمانی، هێڕشیان كردۆته‌‌ سه‌ر شوێنه‌ چه‌كداری، مه‌ده‌نی و ژێربه‌ناكانی وڵاتی سعودیه‌.

ئه‌م قسانه‌ی ژه‌نه‌رال مه‌ككه‌ینزی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی بەشداربووی گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کە لە شاری ڤییەننای نەمسا له‌ ئارادایه‌.

لە مانگی 7ی  ساڵی 2015، رێككه‌وتنی وڵاتانی 5+1 له‌ ڤیه‌ننا هاته‌ ئاراوه،‌ كه‌ ئێرانی ناچار ده‌كرد ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌ په‌ره‌پێدان به‌ به‌رنامه‌ ناوەكییه‌كه‌ی، بەڵام دۆناڵد تره‌مپ له‌ مانگی ئایاری ساڵی 2018دا، یه‌كلایه‌نه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ هاته ‌ده‌رەوە و سزای توندی ئابووریی به‌سه‌ر تاراندا سه‌پاند.

ئیدارەی بایدن له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر ئێران نیازپاكی خۆی نیشان بدات و خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێبكات و ده‌ست له‌ پشتیوانی تیرۆریزم هه‌ڵگرێت، ئه‌مەریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو رێككه‌وتنه‌كە، یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی واشنتن له‌ هه‌مبه‌ر ئێران هاوهه‌ڵوێستن.

ره‌حیم ره‌شیدی/ واشنتۆن :KTV

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.