Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:31

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، دە‌رمانی قە‌ڵاچۆکردنی مێرووی (سن) بەسەر جوتیاران دابەشکرا

کوردستان TV
100%


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.4.21، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵ و ئاودێری هەولێر، دەستیکرد بەدابەشکردنی  دە‌رمانی تایبە‌ت بە‌ قە‌ڵاچۆكردنی مێروی سن (جیسەڵە) بەسەر جوتیاران.
لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێڕی حکومەتی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێری کرد بۆ دابینکردنی دەرمانی قە‌ڵاچۆكردنی مێروی سن (جیسەڵە) و دابەشکردنی دەرمانی پێویست بەسەر جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆئەوەی بەشێوەیەکی زۆرباش مێرووی سن لەناو ببرێت، کە ساڵانە ئەگەر ڕێگیری لێنەکرێت بەهۆی زۆری ڕێژەکەیەوە ئەو مێروە زیانێکی زۆر بە کێڵگەکانی گەنم دەگەیەنێت، لەئێستادا هەوڵدەدرێت ڕێگریی لەو مێروە زیانبەخشە بکرێت.

11

 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.