سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌ی پارتی "حه‌ل"، جه‌مال كه‌ربولی كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له به‌غدا ده‌ستگیركرا، تا ئێستا ئازاد نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه جه‌مال كه‌ربولی ئازادكرابێت و رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی كه له‌وباره‌یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه و گوتی:له‌ئێستادا جه‌مال كه‌ربولی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له 19ی ئه‌م مانگه سه‌ركرده‌ی پارتی "حه‌ل"، جه‌مال كه‌ربولی له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له شاری به‌غدا ده‌ستگیركرا.
جه‌مال كه‌ربولی دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی بۆ چاكسازیی و گه‌شه‌پێدانه "حه‌ل" كه یه‌كێكه له بزووتنه سیاسییه سوننه‌كان له عێراق.
پارتی "حه‌ل" به‌شێكه له ھاوپه‌یمانیی ھێزه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه له كۆی 329 كورسی، خاوه‌ن 40 كورسییه.
ھه‌فته‌ی رابردوو، جه‌مال كه‌ربولی چووه ناو ھاوپه‌یمانییه‌كی نوێ به ناوی "عه‌زمی عێراق" كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی، خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ به‌شداریكردن له ھه‌ڵبژاردنی پێشوخته، پێكھێنراوه.
له مانگی ئابی رابردوودا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكھێنابوو كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكارانی به ھێزێكی تایبه‌تی سه‌ربه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران سپاردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.