Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:38

نووسراوی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا راگیراوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیران، نووسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا، راگرتووە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، مستەفا کازمی ئەو نووسراوەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی-یەوە لەبارەی سەپاندنی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەراندا بڵاوکراوەتەوە، راگرتووە.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرماندا، بڵاوکردبوویەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.