Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەلال رەشید عەلی خاڵۆبازیانی دەکات

کوردستان TV
100%


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەلال رەشید عەلی خاڵۆبازیانی 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری سنووری کەرکوک و پێشمەرگە و کادیری دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، خوالێخۆشبوو (جەلال رەشید عەلی خاڵۆبازیانی)مان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ئاشنا و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.