راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا دانوستانه‌كانی سه‌باره‌ت به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی به ئه‌رێنی وه‌سف كرد و گوتی، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا نه‌بینه‌وه كه ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتن بووه گه‌مارۆكان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
جه‌یك سالیوان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بووه سزاكانی سه‌ر ئه‌م وڵاته وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و هه‌ڵناگیرێت.
هه‌ر چه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه نه‌دا كه له میانی دانوستانه‌كان، واشنتۆن چ داواكارییه‌كی له ئێران هه‌بووه، گوتی: ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه رێگر بن له‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات، سالیوان گوتیشی، ده‌بێت ئێران ئاست و رێژه‌ی بهرههرههمهێنانی یۆرانیۆم كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه ئێران به‌م دواییانه رایگه‌یاندووه كه ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ خه‌ستی شه‌ست له‌سه‌د به‌رز كردووه‌ته‌وه، به پێی رێككه‌وتنی ساڵی دوو هه‌زارو پازده ئێران رێگه‌ی پێ ده‌درا كه تا ئاستی سێ پۆینت حه‌وت له‌سه‌د یۆرانیۆم به‌رهه‌م بهێنێت، به‌ڵام له ئێستادا له ئاستی بیست له‌سه‌د و شه‌ست له‌سه‌د پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌ست پێكردووه.
جایك سالیوان دووپاتی كرده‌وه ئێران مه‌رجه‌كانی پابه‌ندی پێشێل كردووه ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سزاكانی سه‌ر تاران سوك ناكرێت و وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ئا: كامه‌ران عومه‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.