له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپای پاسدارانی ئێران مردنی جێگری فەرماندەی سوپای قودسی راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتووه كه رۆژی یەكشەممە، لیوا محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی سوپای قودس بە هۆی وه‌ستانی دڵ كۆچی دوایی كردووە.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌هنام قلی بور رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی محەمەد مەهدی هەمت رایگه‌یاند: پێده‌چێت محه‌مه‌د حیجازی له عێراق یان سوریا تیرۆركرابێت، بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕێده‌كه‌ین و په‌له نه‌كه‌ین.
محه‌مەد حیجازیی لە كانوونی دووەمی ساڵی دووهه‌زار و بیست له لایه‌ن حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك جێگری فەرماندەی "سوپای قودس" ده‌ستنیشان كرا.
حیجازی ساڵانێكه له ناو ریزی سوپای پاسداران‌دا چالاكی هه‌بوو و لە شەڕی عێراق و ئێران‌دا به‌شداری كردووه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی ده ساڵ و لە نێوان ساڵانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت تاكوو دووهه‌زار و حه‌وت وه‌ك فەرماندەی ھێزەكانی پشتیوانی سوپای پاسداران كاری كردوه.
ناوی محه‌مه‌د حیجازی یه‌كێكه له ناو دیاره‌كانی سه‌ركوتكه‌رانی خۆپیشانده‌رانی نارازی ئێران له ساڵی دووهه‌زار و نۆدا و به‌م هۆیه‌شه‌وه له ساڵی دووهه‌زارو یازده یه‌كێتی ئه‌ورووپا به تۆمەتی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ناوی محه‌مه‌د حجازی خسته ناو لیستی سزاكانییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.