له‌راگه‌یاندراوێكدا، راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19 ى 4 ى 2021 ، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌یست به‌كاری لیژنه‌كە، كۆبۆوه.
رایده‌گه‌یه‌نن: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر یاسای وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان و باس له‌بۆشایی چاودێریكردن بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكات و گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسایی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌ستنیشانی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو یاساكه بكرێت.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه: كه‌له‌به‌شێكی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چاودێریكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌وه‌به‌رهێنه‌كان زه‌وییان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتووه‌و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه‌پێویسته پڕۆژه‌كان وردتر‌و باشتر چاودێری بكرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزر ئه‌نجامبده‌ن و به‌یه‌كه‌وه بگه‌نه بڕیارێكی هاوبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.