Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:22

ترەمپ: کشانەوەی هێزه‌کانی ئه‌مریکا لە ئەفغانستان کارێکی نایاب و ئەرێنییە

کوردستان TV
100%


 سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاند: کشانەوە لە ئەفغانستان کارێکی نایاب و ئەرێنییە. من کشانەوەکەم بۆ یەکی ئایار داڕشتبوو، دەبێت ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی نزیک لەو بەروارە بەجێبگەیەنین.


سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری حکوومەتەکەی جۆ بایدن-ی بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکیا لە ئەفغانستان بە ''نایاب و ئەرێنی'' لە قەڵەمدا و بە پێویستی زانی سەربازان زووتر بکشێندرێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پرۆسەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هەنگاوەکەی حکوومەتەکەی جۆ بایدن-ی بە زۆر ئەرێنیی ناوبرد و رایگەیاند:

کشانەوە لە ئەفغانستان کارێکی نایاب و ئەرێنییە. من کشانەوەکەم بۆ یەکی ئایار داڕشتبوو، دەبێت ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی نزیک لەو بەروارە بەجێبگەیەنین.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەروەها باسی لەوە کرد کە رۆژی 11ی ئەیلوول کە دانراوە بۆ پرۆسەی کشانەوەکە رۆژێکی ماتەمینیە لە مێژووی ئەمریکادا و پێویستە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

لەو رێککەوتنەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە شوباتی 2020 دا، لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامیدا، بەڵێنی دابوو لە بەرامبەر هەلومەرجی دیاریکراودا تا یەکی ئایار سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە 20ی کانوونی دووەمدا دەسەڵاتی گرتە دەست، ئاماژەی بەوە کردبوو کە بەرواری کشانەوەی سەربازەکان کە ژمارەیان لە دەوری دوو هەزار و 500 سەربازدایە لە یەکی ئایار دەست پێ دەکات و تا 11ی ئەیلوولی 2021 تەواو دەبێت.

لە کاتێکدا دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە گشتیی پشتیوانی لە پلانی کشانەوەکەی جۆ بایدن دەکەن، ژمارەیەکی زۆری کۆمارییەکان باس لەوە دەکەن کە ''ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆشایی دروستکردووە'' و''لەوێ سەرلەنوێ هێزەکانی تیرۆر زیاد دەکەنەوە''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.