Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەتاوانەکانی داعش: ئەزموونی هەرێم نموونەیەکی سەرکەوتووه‌ له‌ناوچه‌که‌دا

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/19  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان ،  ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش و هەماهەنگیی دەسەڵاتی دادوەریی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بە دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان کرا.
ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد ، ستایشی هەماهەنگیی حکومەتی هەرێم و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی لە کار و ئەرکەکانی تیمی یونیتاد و سیستەمی دادوەریی کرد و ئەزموونی هەرێمی کوردستانیشی لەم بوارەدا، وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکە ناوبرد. 
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ڕاوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی یونیتادی کرد بۆ ماوەی کارکردنی لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پێناو هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییانی تاوانەکانی داعش و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان. پیرۆزباییشی لێکرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک داواکاری گشتیی دادگای نێودەولەتیی تاوانەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.