Erbil 21°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:55

جۆبایدن: ئێمه‌ پشتگیری له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران ناکه‌ین بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ رێژه‌ی %60

کوردستان TV
#11
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: هه‌وڵی ئێران بۆ ده‌سخستنی له‌سه‌دا شه‌ستی یۆرانیۆمی پیتێندراو، پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه‌.

هاوكات خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی تاران له‌ دانووستانی ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ دووباره‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی .

له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نی هاوبه‌شدا جۆبایدن سه‌رۆككۆماری ئه‌مه‌ریكا جۆبایدن له‌گه‌ڵ یوشیهیده سوگا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌ واشنتۆن رایگه‌یاند: ئێمه‌ پشتگیری له‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران، بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا شه‌ست ناكه‌ین و پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ هیچ یارمه‌تییه‌ك به‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌ ناكات .

گوتیشی، هێشتا زوویه‌ كه‌ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی لێدوان بده‌ین، چونكه‌ هێشتا لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی دانوستانن.

هاوكات رایگه‌یاند: ئێمه‌ دڵخۆشین به‌وه‌ی كه‌ ئێران رازی بووه‌ ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان به‌رده‌وم بێت له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی پرسی زیندوو كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستكه‌تێكی لێمان بوێت.

دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ئێران رایگه‌یاند: ئاستی به‌رهه‌مهێنان و یۆرانیۆمی پیتێندراوی وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌سه‌دا شه‌ست به‌رز ده‌كاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپی پێیان وایه‌ ئێران له‌ جێبه‌جێ كردنی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راستگۆ نه‌بووه‌ و به‌ نهێنی په‌ره‌ی به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم داوه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی بواری سه‌ربازییه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.