پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران، لە رۆژی سێشەمەوە لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه، پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی "سمکۆ بەنەفشی" تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی سنە، لە رۆژی سێشەمە 13ی نیسانی 2021، لە شاری سلێمانی بێ سەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار كهبهههنگاوی راگەیاندووه، سمکۆ بەنەفشی رۆژی سێشەمە بە ئۆتۆمبێلێکی حزبی چوهتە دەرەوەی بنکەکانی ئەو حزبە لە نزیک سلێمانی و بێ سەروشوێن بووە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگهیاندووه: ئەو ئۆتۆمبێلە کە سمکۆ پێی چوهتە دەرەوەی بنکەکانی کۆمەڵە هەر ئەو رۆژە لە نزیکی (بهنزینخانەی سارا) دۆزراوەتەوە کە هیچ ئاسەوارێکی رووداوی هاتوچۆ یان رووداوێکی دیکەی پێوە نەبووە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە بێ سەروشوێن بوونی سمکۆ بەنەفشی تا ئیستا هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە.
ئەندامێکی ئەو حزبە بە هەنگاوی راگەیاند: کە کۆمەڵە چاوەڕیی وهڵامی ئیدارەی ئاسایشی سلێمانییە بۆیە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.