لە رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی بانە و شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: رۆژی پێنجشهمهی رابردوو 15 ى 4 ى 2021، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناوی "زاهیر خدرزادە" لە سنووری ئەم شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بە سەختی بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كهبهههنگاوی راگهیاندووه، زاهیر خدرزادە لاقی گولـلهی بەر کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی ئەو شارە.
رێكخراوهكه راشیدهگهێنێت: لە لایەکی دیکەوە لە رۆژانی رابردوودا لاوێکی شنۆی بە ناوی " فەرشاد خوشمەرام" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە کەوتە بەر تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران و بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.