Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:48

له‌کوردستانی ئێران ئه‌ندامێکی سوپای پاسداران کوژرا

کوردستان TV
100%

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە گوندێکی پیرانشار له‌كوردستانی ئێران لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 16 ى 4 ى 2021، ،  گرووپێکی نەناسراو لە جادەی گوندی"زیویە" ی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەستڕێژی گولـله‌ و  سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژرا.

سەرچاوەکه‌ بۆ هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسداران ناوی  عوسمان حاجی حوسێنیه‌ و خەڵکی پیرانشاره‌ و  ماوەی 17 ساڵە ئەندامی سوپای پاسدارانە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوای رووداوه‌كه‌ ته‌رمی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سوپای پاسداران گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌  تا ئێستاش هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسایەتیه‌تی ئەو کردەوەیەی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.