تانیا ئێركسن، به‌رپـرسی ده‌زگای ده‌رمانی دانیمارك كه له‌گه‌ڵ سوێرن بروسترهم، سه‌رۆكی بۆردی ته‌ندروستی نیشتمانی دانیمارك له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسیان له هۆكاری ڕاگرتنی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئاسترازێنكا ده‌كرد، له ناكاو تانیا ئێركسن بوورایه‌وه و به زه‌ویدا كه‌وت.
هه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌رپـرسی ده‌زگای ده‌رمانی دانیمارك، دكتۆر سوێرن و چه‌ند كه‌سێك له ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه به په‌له به هانایه‌وه چوون.
كاربه‌ده‌ستان له‌باره‌ی ته‌ندروستی تانیا ئێركسن، به‌رپـرسی ده‌زگای ده‌رمانی دانیمارك ده‌ڵێن: بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی باشه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.