Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:32

مه‌سرور بارزانی: حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەھیدان دووپات دەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەیادی 34 ساڵەی کیمیاباران کردنی بالیسان و شێخ وەسان و دۆڵی خۆشناوەتی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شه‌هیدانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ده‌كه‌ینه‌وه‌. کە 34 ساڵ لەمەوبەر لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە، کۆمەڵکوژ کران. حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەھیدان دووپات دەکاتەوە .

شایه‌نی باسه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی 16ی نیسانی 1987، ڕژێمی به‌عس به‌ ڕقێكی زۆره‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ری و شێخ وه‌سانان، بالیسان و كانی به‌ردێی كیمیاباران كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوچه‌یه‌ شه‌هید و برینداربوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.