Erbil 22°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:31

له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بروسیا دۆرتمۆند دووباره‌ کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


لەگەڕی هاتنی قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوڕوپا، یانەی بروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانەی مانچستەرسیتی كرد، لەم یاریەش، مان سیتی سەركەوتنی لەبەرامبەر دۆرتمۆند دووبارە كردەوەو بە هەمان ئەنجامی یاری گەڕی چوون و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە میواندارە ئەڵمانیەكەی بردەوە.
 لە گێمی یەكەمدا، دۆرتمۆند بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش ناوەڕاستكاری لاوی ئینگلیزی، جودی بێلینگهام لە خولەكی پازدە تۆماری كرد.
 لە گێمی دووەم و دوای چەند هێرشێكی مان سیتی بۆ سەر گۆڵی میواندارەكەیان، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ سیتیزێنز هەژماركردو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، ڕیاز موحریزی جەزائیری گۆڵی بەرامبەری میوانەكانی لە خولەكی پەنجاوپێنج بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانە ئینگلیزیەكە بۆ سەر گۆڵی دۆرتمۆند درێژەی هەبوو، تا لە خولەكی حەفتاوپێنج یاریزان فیل فۆدێن گۆڵی دووەم و بردنەوەی میوانەكانی تۆماركرد، بە كۆكردنەوەی ئەنجامی هەردوو گەڕی چوون و هاتن، مان سیتی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێش دۆرتمۆند كەوت و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی و لەم قۆناغەش یاری لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەكات ز
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.