Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:38

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی: هەر کەسێک نرخ بەرز بکاتەوە، بە 50 هەزار تا 5 ملیۆن دینار سزا دەدرێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی  رایده‌گه‌ێنێت:  بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا گرانفرۆشی نەكرێت، تیمەكانی چاودێریی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان زیاد دەكەن، ئەوەشی  نرخ بەرز بكاتەوە، لە دەسەڵاتی وەزارەتە بە بڕی  50 هەزار تا 5ملیۆن دینار سزای بدات.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایده‌گه‌ێنێت: بە مەبەستی ڕێكخستنی نرخەكان و ڕێگریكردن لە گرانفرۆشی لە مانگی  پیرۆزی ڕەمەزاندا، تیمەكانی چاودێریی بازاڕ زیاد دەكەین و رۆژانەش بەپێی بەرنامەیەكی ئامادەكراو لە زۆربەی ماركێت، مۆڵەكان و ئەو شوێنە گشتیانەی كە هاووڵاتیان ڕووی تێدەكەن بە مەبەستی دابینكردنی شمەك و كاڵاكانیان، چاودێرییەكی وردی بازاڕەكان دەكەن و ئەگەر دەركەوت هەر فرۆشیارێك نرخی بەرز كردبێتەوە یان كاڵای خراپ و بەسەرچوو بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە، كە لە 50 هەزارەوە دەست پێدەكات تا 5 ملیۆن دینار.  

ده‌شڵێت: بەپێی سەرپێچییەكان، سزاكان دەگۆڕێن، سزاكانیش زیاتر ماددی و پێبژاردن و داخستنە، ئەگەر سەرپێچییەكەش زۆر گەورە بێت، ڕووبەڕوی دادگا دەكرێتەوە، كە چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك ناكرێت، بۆیە پیویستە فرۆشیاران و بازرگانان پابەندی ڕێنماییە كارپێكراوەكان بن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌كات: چاودێریكرنی بازاڕەكان لە ڕێگەی زیادكرنی تیمە گەڕۆكەكانەوە دەبێت بۆ بازاڕ و ناوەندەكانی فرۆشتن، چونكە ئێستا مانگی رەِمەزانە و لە هەر كاتێكی تر زیاتر هاووڵاتیان سەردانی بازاڕكان دەكەن، بۆیە رەِنگە كەسانێك هەبن دۆخەكە بقۆزنەوە و گرانفۆشی بكەن.

ڕوونیشی كردەوە: "ڕێگە نادرێت بە ناوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە، نرخەكان لەڕادەبەدەر بەرز بكرێنەوە، چونكە بەپێی یاسا، بە توندی ڕووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە كە پەنا بۆ كارێكی لەم شێوەیە دەبەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.