حكوومه‌تی كه‌نه‌دا رێگه نادات ته‌كنۆلۆژیای دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بفرۆشرێته توركیا.
حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كه پێشتر له رێككه‌وتنێكدا فرۆشتنی ته‌كنۆلۆژیای دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی به توركیا راگه‌یاندبوو، بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و رێگه به فرۆشتنی هیچ جۆره ته‌كنۆلۆژیایه‌كی دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به توركیا نادات.
هه‌ر دوینێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا كردبوو و نیگه‌رانی توركیای له‌م بڕیاره ده‌ربڕیوه، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بڕیار دراوه و حكوومه‌ت له بڕیاری خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه.
توركیا له سایه‌ی ئه‌و تةكنۆلۆژیایهی له كه‌نه‌داوه هاورده‌ی ده‌كرد له بواری دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا هه‌نگاوی باشی نابوو، به‌ڵام به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی فرۆشتنی ته‌كنۆلۆژیا به توركیا، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه پڕۆسه‌ی دروست كردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هه‌ره‌س بهێنێت.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.