Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:19

په‌رله‌مانتارێکی عێراق: بۆچی ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ئیسرائیل ناداته‌وه‌

فه‌یله‌قی قودس له‌به‌رامبه‌ر كێ به‌كارده‌هێندرێن
کوردستان TV
100%

له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئێران ، به‌ڵام نه‌ ئێران و نه‌ میلیشیاكانی، بۆ جارێكیش وه‌ڵامی ئیسرائیل- یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ .

زافر عانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئێران له‌هه‌مه‌به‌ر هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل وامان لێده‌كات بپرسین: كه‌واته‌ فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی و چه‌كه‌ رۆكیتییه‌كان و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و ده‌مانچه‌ی بێ ده‌نگ، له‌به‌رامبه‌ر كێ به‌كارده‌هێندرێن.

هه‌روه‌ها زافر عانی ده‌ڵێت: كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ نه‌ ئێران و نه‌ میلیشیاكانی، وه‌ڵامی ئیسرائیل ناده‌نه‌وه‌.

11

شایانی باسه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئێران و زیانی زۆری به‌و وڵاته‌ گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.