دهزگای لووتكە بۆ كاروباری كۆچ و پهنابهران بڵاوی كردهوه: بهپێی بهدواداچوونمهكانمان ، چەندین ئافرهت و پیاوی کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە دەستدرێژیان دەکرێتە سەر و کەلوپەل و پارە و مۆبایلەکانیان لێدەسێنرێت.
لە دوایین ڕووداویشدا، ئافرهته کۆچبەرێک دانی بەوەدانا کە لە مانگی شوباتدا و لە کاتی ناردنەوەیدا بۆ سنوری بۆسنە، شایەتی چەندین دەستدرێژی بووە و یەکێک لە قوربانییەکان خۆی بووە. وە ڕاشیگەیاند کە یەکێک لە ئەفسەرەکان بە چەقۆ هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.
لووتكه راشیدهگهێنێت: جگە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئافرهتان ، پیاوان و منداڵانیش بە زۆرەملێ جلوبەرگەکانیان لەبەردا دادەنرێت و بە لێدان بەرەو سنوری بۆسنە دەنێردرێنەوە. بەڵام بە بیانوی نەبوونی بەڵگە، حکومەتی کرواتیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە.
ئەم بابەتانە لەلایەن کۆچبەران خۆیانەوە ئاشکرادەکرێن و لە یەکێکی دیکە لە ڕووداوەکاندا، پیاوێکی کۆچبەر ڕایگەیاند کە بەبەرچاوی منداڵەکانییەوە بە چەقۆ هەڕەشەی لێکراوە: "تێناگەم چۆن دەتوانن لەبەرچاوی منداڵەکانم واملێبکەن."
یەکێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکانیش داوادەکات کە کار بکرێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و دەستدرێژی و ناردنەوەی زۆرەملێی کۆچبەران.ؤ
لەسەر سنوری نێوان بۆسنە و کرواتیادا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کۆچبەران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.