Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:37

ئێران هاووڵاتییه‌کی کوردی له‌سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


ئێران هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌به‌ندینخانه‌ی بیر جه‌ند له‌پارێزگای خۆراسان له‌سێداره‌دا . 

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ 12 ى 4 ى 2021 ، ئێران  سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "ئەرسەلان مورادی" لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند،  له‌ناوەندی پارێزگای خوراسانی باشوور، جێبەجێ کرد . 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌:  ئەرسەلان مورادی دوو ساڵ پێش لە خوراسانی باشوور دەستبەسەر کراوە و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

هه‌روه‌ها ئەندامێکی بنەماڵەی مورادی لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاندووه‌:  کە بەرپرسانی بەندیخانەی بیرجەند تەنانەت رێگەیان نەداوە کە ئەرسەلان بۆ دوایین جار لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتن بکات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.