Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:31

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن.

بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.

لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپه‌رستیی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا ڕزگار بن.

ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2021/4/12

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.