Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:29

په‌رله‌مان و شاندی دانوستانکارى حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ى هه‌رێم‌ ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12/4/2021، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌هۆڵی پرۆتۆكۆڵ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

سەرەتای کۆبوونەوەکە كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی (دارایى و كاروبارى ئابوورى، و‌زه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان)و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی به‌ڕێوه‌چوو، ھەریەك لە د.ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، له‌دوو وته‌ی جیادا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی دانوستانكار، ڕۆلی شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستانیان لەدانوستانەکان له‌گه‌ڵ بەغدا بەرزنرخاندو جەختییان لەوە کردەوە کەھۆکاری سەرکەوتنی شاندەکە لەگفتوگۆکان و بەدەستھێنانی ئەو دەسکەوتە بەپشوودرێژی و ماندووبوون و ھەوڵە جدییه‌كانى شاندەكه‌ بووە.

جه‌ختیشیان له‌سەر گرنگیی ھەماھەنگیی نێوان پەرلەمان و حکومەت کردەوەو پشتیوانیی پەرلەمانیشیان بۆ ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم لەو پرسە ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خستنەڕووی ئەنجامی ڕێکكەوتنەکەی نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ و وردەکاریی گفتوگۆکان و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ى گشتیی عێراق و ئاماژەکانی لەداھاتوودا كه‌لێی ده‌كه‌وێته‌وه،‌ به‌پرسێكی گرنگ و پێویست زانی بۆ پەرلەمانی کوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.

دواتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سه‌رۆكی شاندی دانوستانكارى هه‌رێم، سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی کردو جەختی لەوه‌ کردەوە کەتیمی شاندی دانوستکاری ھەرێم ئەو دەسکەوتەی بەھاوبەشی و پشتیوانیی ھەموولایه‌ك لەسەرۆکایەتییەکان، دوای چەند مانگێك لەگفتوگۆو کۆڵنەدان بەدەستھێناوە.

پرۆسەی جێگرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستانى لەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2021 بەپرۆسەیەکی سەرکەوتوو ھەژمارکردو پێی وابوو جگە لەوەی یارمەتێدەر دەبێ بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری و دارایی ھەرێم، لەھەمان کاتدا متمانە دەگەڕێنێتەوە لەنێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ و لەداھاتوودا ڕێخۆشکه‌ر دەبێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی کۆمەڵێ کێشەو پرسی چارەنووسساز لەنێوان ھەردوولادا.

هه‌روه‌ها روونكردنەوەى پێویستی لەبارەی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 خسته‌ڕوو كە بەچ میكانیزمێك رێككەوتوون و راشیگە‌یاند: "حكومە‌تی ھە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌یاسای بودجە‌ی 2021ی عێراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی خه‌ڵكی كوردستان".

ئاماژەى بەوەشدا کە رێکكە‌وتنە‌ لەدەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانیان بووه‌ کەتوانیویانه‌ بەڕاست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بەڕاشکاوى گفتوگۆ لەسەر پرسەکانى تایبەت بەماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجەو داهات و خەرجییەکان و چۆنیە‌تیی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ بكه‌ن كە‌قابیلی جێبە‌جێكردن بێت".

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، وە‌ك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەو لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌"، گووتیشی: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدرالیی عێراق پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ باشتر ده‌توانین

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.