شـوان مـحـەمـەد تـەهـا - بـەرپـرسـی لـقـی 5ـی پ.د.ک لە بەغـدا له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بنه‌ماو میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم رایگه‌یاند
سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ به‌غدا ، رۆڵی ئیجابی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان و گیڕانه‌وه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ،هه‌روه‌ها سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پرسی بودجه دیسانه‌وه پالپشت بوو بۆ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
روونیشیكرده‌وه كه هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ به‌غدا ، هه‌نگاوه‌كانی دانوستاندن به‌ره‌و پێشتر ده‌بات ، له نێو میدیای عه‌ره‌بیش كارێكی به‌رز ده‌نرخێنن ، هه‌ر سه‌ردانێك بۆ به‌غدا سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پته‌وترده‌كات .
كێشه‌ی عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه ، هه‌نگاوه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌و عێراق بگه‌ڕێته‌وه .
عێراق له ناوه‌خۆ كیشه‌ی زۆره ، كیشه‌ی هه‌رێم و به‌غداش ته‌نها بودجه نیه ، به‌ڵكو ده‌یان كیشه‌ی دیكه هه‌یه وه‌كو ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه و یاسای نه‌وت و گاز و ده‌یان كێشه‌ی دیكه .
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كردووه كه سیسته‌می سیاسی و حوكمرانی له عێراق به لاڕێدا ده‌روات .
روونیشیكرده‌وه كه سیاسه‌تی ئایندهی عێراق پێویستی به هاوپه‌یمانیه‌تی نیشتیمانی و چاكسازیه‌كی بنه‌ره‌تی هه‌یه .
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره رێگا به هاوپه‌یمانی پێشوه‌خته نادات ، به‌ڵكو هاوپه‌یمانی ده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردن .
پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ر حیسابی هیچ لایه‌نێك هاوپه‌یمانی ئه‌نجام نادات .
پارتی خاوه‌ن قاعیده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و قه‌واره‌ی دیاره ، یه‌ك یان دوو كورسی كه‌م یان زیاد كاریگه‌ری زۆر ناكات به‌ڵكو هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایی هێنان بۆ كیشه‌كان گرنگه .
سه‌باره‌ت به عه‌قلیه‌تی هه‌ندێ لایه‌ن كه هه‌رێم و سیسته‌می فیدراڵی ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، شوان محه‌مه‌د ته‌ها رایگه‌یاند ، كه حكومه‌تی ئیتیحادی ئه‌گه‌ر نه‌توانی سیسته‌می هاتوچۆ له شارێكی وه‌ك به‌غدا كۆنترۆڵ بكات چۆن ده‌توانێت كیشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌راست و باشوور چاره‌سه‌ر بكات .
سه‌ركردایه‌تی له عێراق یاریكه‌رێكی باش نین ، به‌ڵكو عێراقیان كردۆته گۆره‌پانێك هێزی دیكه وه‌ك ئێران و ئه‌مریكا یاری تیا ده‌كه‌ن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.